ئەلمۆنیتۆر: تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر قەندیل چڕتر دەکاتەوە

ههولێر-KDP.info- ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردەوە، بەھۆی خۆبەرپرسکردن لە بەردانەوەی ھێلیکۆپەرە تورکییەکە، پەکەکە ڕووبەڕووی ھێرشی زۆری فڕۆکەکانی تورکیا لە قەندیل دەبنەوە.
ئەلمۆنیتۆر لە بابەتێکی شیکاریدا باس لە ئەگەری زیادبوونی ھێرشەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر قەندیل، دوای بڵاوکردەوەی گرتەی ڤیدیۆیی خستنە خوارەوەی ھێلیکۆپەرە کۆبرا تورکیەکە لەلایەن گەریلایەکی پەکەکەوە.
ئەلمۆنیتۆر لە زاری بەرپرسانی سوپای تورکیاوە ڕایگەیاند، ھێلیکۆپەرەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە، پەکەکەش ڤیدیۆیەکی لە میدیای کۆمەڵایەتیدا پۆست کرد، کە دەڵێ لەلایەن گەریلایەکیانەوە کەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوەکە، شیکاری ئەوە دەکات کە لەوانەیە وا بێت، بەھۆی دروستیی ڕێککەوتی کاتی ڤیدیۆکە و ئەو کاتەی کە سوپای ئەمریکا بۆ کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دیاری کرد، دەڵێت لە دەستپێکی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە سەرەتای ھەشتاکانەوە تا ئێستا، سێ ھیلیکۆپتەری لەو جۆرە خراوەتە خوارەوە، ئەو مووشەکی سەرشانەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە سووریا لە بازاڕی رڕەش دەفرۆشرێتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت "دوای پۆستکردنی ئەو ڤیدیۆیە، یەکێک لە ئەگەرەکان خەستبوونی بۆردومانەکانی تورکیایە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل." لەھەمان کاتدا، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دوای ئەو ڕووداوە ئەگەری ئەوە ھەیە ئاستی زەرەر و زیانی شەڕ لەو وڵاتە بگاتە ئاستی کارەسات و ئەمەش وا دەکات لایەنە نێودەوڵەتییەکان بێنە ناو پرسەکەوە. بەپێی چاودێران، لایەنی سەرەکیش کە پێشبینی دەکرێ دەستێوەردانی ھەبێت، پەیمانی ناتۆیە کە تورکیا ئەندامی ئەو پەیمانەیە.




