تاریق هاشمی: مالیکی تاوانباری شەڕە و عەبادییش دەیپارێزێت

ئاژانسەکان-KDP.info- تاریق هاشمی جێگری پێشووی سه‌رۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی به تاوانباری شه‌ڕ و خیانه‌تی گه‌وره وه‌سف ده‌كات و ڕەخنەش لە حەیدەر عەبادیی سەرۆکوەزیران دەگرێت کە مالیكی له ده‌ستی یاسا پاراستووە.
ماڵپه‌ڕی ئیلاف چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تاریق هاشمیدا کردووە دەر‌باره‌ی تۆمه‌تباركرانی به چه‌ندین تاوان له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئەنتەرپۆل) چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبەر ناوی هاشمیی له لیستی داواكراوان ده‌رهێنا.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاشمی په‌نجه‌ی تۆمەت بۆ نووری مالیكی ڕاده‌كێشێت كه به پشتیوانیی حەیدەر عه‌بادی چه‌ندین تاوان و هه‌ڵه‌ی سیاسیی کردووە. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئاماده‌بوون له بەردەم هه‌ر دادگایه‌كی عێراقیدا به مه‌رجێك دادگایه‌كی بێلایه‌ن و دادوه‌ر بێت.
له‌لایه‌كی دیکەوە نیگه‌رانیی خۆی له سه‌ركرده‌كانی عێراق دووپات کردەوە كه بێدەنگبوون لەو تۆمەتە ناڕەوایانەی خرانە پاڵی. لەو بارەیەوە تاریق هاشمی دەڵێت "نووری مالیكی داوای له‌سه‌ر تۆمار كردم، به‌ڵام من پرۆسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بینم به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ڕووی دا ده‌چێته خانەی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی كه ئامانج لێی عه‌ره‌بی سوننه‌یه".




