نیویۆركتایمز پاشبەندی 'عێراق'ـی لە كوردستان كردەوە

نیویۆركتایمز-KDP.info- لە بابەتێكدا كە (داڤید سانگەر) بۆ "نیویۆركتایمز"ی ١٦ـی ئایاری نووسیوە، تێبینیی ئەوە دەكرێ كە پاشبەندی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بەكار نەهاتووە.
چاودێرێكی شارەزای سیاسەت لە كاروباری سیاسەتی ئەمەریكا، ئاماژە بەوە دەدات كە، "نیویۆركتایمز" لەو كەناڵانەیە كە كاریگەرییەکی زۆری لەسەر سیاسەتی ئەمەریكا هەیە؛ دوای كۆتاییهاتنی ماوەی ڕێككەوتننامەكەی سایكسپیكۆ، ئەو ڕۆژنامەیە (مەسعوود بارزانی)ـی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناو بردووە، نەك وەک جاران کە دەینووسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق.




