٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاران..لە مەڕاسیمێکدا پەردە لەسەر کتێبێک دەربارەی ژیان و خەباتی بارزانی نەمر لادرا

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info-  ئێوارەی دوێنێ لە تاران لە مەڕاسیمێکدا، پەردە لە سەر کتیبی (بر تارک طوفان، گذری بر زندگی و مبارزات ملا مصطفی بارزانی) لادرا.


ئەو کتێبە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەهرام وەڵەدبەیگی سەرۆکی ئەنستیتۆی کوردستان لە تاران ئامادە کرابوو کە تایبەتە بە بەشێک لە ژیان و خەباتی (مستەفا بارزانی) کە لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەوکاتی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥ تا ١٩٧٩ی زایینی بڵاو کراونەتەوە.

لەو مەڕاسیمەدا کە ژمارەیەک لە کەسایەتییانی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی کورد و فارس و قوتابیانی کوردی زانکۆکانی تاران ئامادەبوون، کۆمەڵێک وتار لەسەر ڕۆڵی سەرکردەی رۆحی کورد (مستەفا بارزانی) لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پێشکەش کران.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا، لەلایەن ژمارەیەک لە بەشداربووانەوە، پەردە لە سەر کتیبی (بر تارک طوفان ، گذری بر زندگی و مبارزات ملا مصطفی بارزانی) لادرا.

هەواڵی پەیوەندیدار