٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێشتا گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی فراکسیۆنە کوردەکان بڕیاری لێ نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامە كوردێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، کورد وا هەر خەریکە و، هێشتا بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا یان نە؛ دەبێ‌ مه‌كته‌بە سیاسییەکەی پێنج حزبە سیاسییەکە زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ و بڕایانه‌‌ دابنیشن و، بڕیارێکی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن.

 

(نه‌دا مێرگه‌سۆری) بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق وا هەر خەریکی گفتوگۆنە؛ وه‌كو بڕیاریش درابوو به پێی به‌یاننامه‌ی كوتله‌ كوردستانییه‌كان، پێویسته‌ مه‌كته‌بی سیاسییەکانی حزبه‌ سیاسییه‌كانی خۆمان له‌ كوردستان ئه‌وانه‌یان وا خەریکی سیاسەتن، به ‌تایبه‌ت ئەو پێنج حزبەی وا‌ په‌ڕله‌مانتاریان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا، بڕیار بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ یاخود نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پەرله‌مانتاران."

بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "وه‌ك ده‌زانین بارو‌دۆخی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان تۆزێک ناجێگیره؛ بەڵام پێویسته‌ و جارێكی تریش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێنج حزبە سیاسییەکەی وا لە ‌به‌غدایشدا نوێنه‌ریان هه‌یه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن و بڕیار بده‌ن بگه‌ڕێینەوە بۆ به‌غدا یاخود نەچینەوە؛ خۆی بۆ بابه‌تێكی وا گرینگ، دەبێ ئەو پێنج حزبە سیاسییە زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ و بڕایانه‌‌ دابنیشن و، بڕیارێکی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن."


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار