"نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هاوسەنگ دەکرێت"
__2016_03_30_h15m53s14__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپیك) پێشبینیی كردوه بازاڕی نه‌وت له شەش مانگەی دووه‌می ئه‌مساڵدا هاوسه‌نگ ببێت. وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ی قه‌ته‌ریش گه‌شبینە و ئاماژه‌ی بە‌وه كردوه كه سیاسه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به ئاراسته‌یه‌كی ڕاستدا ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی خولی ئێستای ئۆپیك گوتوویه‌تی لە ٣ مانگەی دووەمی ئەمساڵدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه؛ به تایبه‌ت وڵاتانی دنیا به‌نزینی زیاتریان دەوێ.
له كۆبوونه‌وه‌کەی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له پایته‌ختی قه‌ته‌ر، وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك و، نەوتفرۆشانی دیکەی دنیایش، ڕێک نەکەوتن و هیچیان پێ نەکرا؛ ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه، مه‌رجی سعودیا كه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا به پابه‌ندبونی وڵاتان بە به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له پێش هه‌موویانه‌وه ئێران كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داکێڵابوو (بایکۆت کردبوو).
به‌رپرسێكی قه‌ته‌ری ڕایگەیاندووە وا بڕیاره دووەم ڕۆژی مانگی حوزەیران، ئەندامانی ئۆپیك له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسادا یەک بگرنەوە و بارودۆخی بازاڕی نه‌وت تاوتوو بکەن.




