٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ هێرشی خۆکوژیی رۆژئاوای بەغدایان کردە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-  سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا رایانگەیاند، سێ خۆکوژ بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەیەکی رۆژئاوای پایتەختی عێراق و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک.

 بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا و زانیارییە سەرەتاییەکان خۆکوژەکان بنکەی ئینتیساریان لە شارۆچکەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا کردووەتە ئامانج و تا ئێستا 2 پۆلیس کوژراون کە یەکێکیان بەڕێوەبەری بنکەکەیە و 4 ی دیکەش برینداربوونە.

 ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێ تەقینەوە ناوچەکانی سەدر و کازمییە و شەقامی رەبیعیان لە بەغدا کردە ئامانج و بە دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە و رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار