٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیسمەت رەجەب: داعش منداڵان بۆ كردەی تیرۆریستی بەكار دەهێنێت..un ئاگادار كراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، داعش منداڵان بۆ كاری تیرۆرستی ڕادەهێنێت و، بەشێكیشیان لە كردە خۆكوژییەكاندا لە بەرەكانی جەنگ بەكار دەهێنێت.
 
(عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "زانیاریمان هەیە لە ناوشاری مووسڵ فەوجێك بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ كراوەتەوە و لەلایەن داعشەوە راهێنانیان پێ دەكرێت بۆ ئەوەی لە بەرەكانی جەنگ بەكاریان بهێنن".
 
(ڕەجەب) گوتیشی: " لەناو كوژراوانی داعش لە بەرەكانی جەنگدا، منداڵ بینراوە و لە كردە خۆكوژییەكانیشدا بە هەمان شێوە ئۆتۆمبێل هەبووە بە كۆنترۆڵ لەلایەن داعشەوە لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە تەقێنراوەتەوە كە دەركەوتووە ئەو كەسەی لەناویدا بووە، منداڵ بووە، ئێستایش ئەو فەوجە منداڵە لە ناوشاری مووسڵ لەلایەن داعش و ئەمیرە بیانییەكانەوە راهێنانیان پێ دەكرێت".
 
(ره‌جه‌ب) گوتبشى: "فكری توندڕۆیی لەناو منداڵاندا بە جۆرێك گەشەی كردووە كە گەییشتووەتە ئاشتێكی مەترسیدار بۆ سەر هەموو ناوچەكە، چونكە ئێستا منداڵڕفاندن و بردنی منداڵان بۆ ناو ڕیزەكانی داعش، بووە بە زۆرەملێ و ئەگەر ماڵێك ئامادە نەبێت منداڵیان بدەنە دەست داعش، تەواوی ئەندامانی خێزانەكە دەكوژن".
 
بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی ده‌شڵێت، ژمارەی ئەو منداڵانەی راهێنانیان پێ دەكرێت، دیار نییە، بەڵام وەك زانیاری هەیە لە سووریا و لە شوێنەكانی دیكەیشەوە منداڵ دەهێنرێت و لە ناوشاری مووسڵ مەشق و راهێنانیان پێ دەكرێت، لە ناویشیاندا منداڵی كورد هەن ئەوانەی كە لەناو مووسڵ ماونەتەوە، لەو بارەیەیشەوە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاگادار كراوەتەوە".
 
كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار