٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانی پێ کارا نەکرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- بڕیاریدەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ سەرۆکی پەرلەمان شکەستی ھێنا و، پەرلەمانی پێ نەخرایەوە سەر پێ؛ ئێمەی کوردیش ھیچ بڕیارێک نییە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا.

 

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاریدەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی پەرلەمان داوای کردبوو گوایە ھەموو لیژنەکان دەستبەکار ببنەوە و، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خۆیان بکەن؛ من خۆم دوێنێ لیژنەکەی خۆمانم ئاگادار کردەوە کە ناچینە سەر کار؛ ھەندێک لە سونەکانیشم ئاگادار کردەوە. لە ١٧ ئەندامەکەی لیژنەکە تەنیا چوار ئەندام چووبوون. لیژنەکانی دیکەیش هەروەتر."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، جارێ ھیچ بڕیارێک نییە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و، دیاریش نیە کەی دەگەڕێینەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دابوو گوایە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و، لیژنەکان ئەمڕۆ دەست بکەنەوە بە کۆبوونەوەی ئاسایی، بەڵام کارەکەی سەری نەگرت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار