٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا 4 ملیار دیناری بۆ مووسڵ تەرخان كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیێنێت، لەلایەن بەغداوە ڕەزامەندی 4 ملیار دینار لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ شاری مووسڵ دراوە و، چاوەڕێ دەكەن بەم زووانە پێیان بگات.
 
(هاشم بریفكانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەكو ئەنجوومەنی پارێزگا پلانی خۆمان لەبارەی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای نەینەواوە ئامادە كردووە و، پێشكەشی وەزارەتی پلاندانانمان كردووە، ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەری نیشان داوە، كە بە 39 ملیار دینار دیاری كراوە لەلایەن بەغداوە، بەڵام تا ئێستا پارەكەیان ڕەوانە نه‌كردووە، بۆ ئەوەی ئێمەیش بتوانین خزمەتی ‌ناوچە ئازادكراوەكان و ئاوارەكان بكەین".
 
(بریفكانی) گوتیشی: "لە ئێستادا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بڕیاری خەرج كردنی 4 ملیار دینار دراوە لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای نەینەوا و، چاوەڕێین لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە دابین بكرێت و ڕەوانەی بكەن، لەگەڵ گەییشتنی بوودجەی پەرەپێدانیش، ئێمە پلانی خۆمان جێبەجێ دەكەین".
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار