٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوندی كەبەرۆك ئازاد كرا.. 20 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info
 
مەخموور-KDP.info-  فەرماندەی سریەی یەك لە سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور رایدەگەیێنێت، هێزەكانیان لەو میحوەرەدا هێرشیان دەست پێ كردووە و تا ئێستایش چوونەتە نێو گوندێك و ئازادیان كردووە.
 
موقەدەم روكن (هوشیار زەكی) فەرماندە لە لیوای 91ـی سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە سەعات پێنج، لە میحوەری مەخموور وەكو سوپای عێراقی هێرشمان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش دەست پێ كرد و تا ئێستایش چووینە‌تە ناو گوندی كەبەرۆك و ئازادمان كردووە".
(زه‌كى) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش تەنیا ماوەی سێ سەعات شەڕیان كرد و دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراویشیان تەقاندنەوە و دواتر هەڵاتن، ئامانجی ئێمەیش لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا، كۆنتڕۆڵكردنی گوندی كەبەرۆك بوو كە دەكەوێتە تەنیشت گوندی مەهانە".
 
لە بارەی زیانەكانیشەوە، رائید (تەحسین سەعید) فەرماندەی سریەی یەك لە سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور، بۆ‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ئازادكردنی گوندی كەبەرۆكدا، 20 تیرۆریستی داعش كوژراون و لاشەكانیشیان لە ژێر دەستی سوپای عێراقدا جێ ماون و، هێزەكانی ئێمەیش هەموویان سەلامەتن".
 
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار