٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بانکی نێودەوڵەتی گەشبینیی خۆی بە بووژانەوەی بازاڕی نەوت ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بانکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا گەشبینیی خۆی بە بووژانەوەی بازاڕی نەوتی خاو، ڕاگەیاند.

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند بەھۆی گەڕانەوەی متمانە بە بووژانەوەی بازاڕی نەوت، پێشبینی خۆی بۆ تێکڕای نرخینەوتی خاو بۆ ئەمساڵ کە لە ٣٧ دۆلارەوە بۆ ٤١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ناوەندە جیهانییەکانی دارایی و وزە، لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ 75 دۆلار بەرز دەبێتەوە. بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات،کە ھەڵئاوسان لە بازاڕی نەوتدا تا ئاستێکی باش کەم بووەتەوە.
جۆن بافس، گەورە شارەزای ئابووری لە بانکی نێودەوڵەتی دەڵێ" پێشبینیی نرخی باش دەکەین بۆ ئەمساڵ بۆ بابەتەکانی وزە بەگشتی، چونکە بازاڕەکانی جیهان لە ھەڵئاوسان و بوونی بەرھەمی زۆر و نەبوونی داخوازییەوە، بەرەو بووژانەوە و ئاساییبوونەوە دەڕوات."
 

هەواڵی پەیوەندیدار