یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دا لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ لەلایەن داعشەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند پێویسته وڵاتانی ئه‌ورووپا خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی داعش به چه‌کی کۆکوژ ئاماده بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا یه‌کێتیی ئه‌وروپا هۆشداریی به ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و داموده‌زگا ئه‌وروپییه‌کان ده‌دات، له مه‌ترسیی هێرشی چەکدارانی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ریان به چه‌کی کۆکوژ.
بە پێی به‌یاننامه‌که، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا باسی له مه‌ترسیی هێرشی داعش کرد بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا به چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆژی و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌و چه‌که پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه له عێراق و سووریا به‌کارهێنراوه.
به‌یاننامه‌که‌ی یەکێتیی ئەورووپا ده‌ڵی "داعش خوازیاری ئه‌وه‌یه هێرشێکی نائاسایی بکاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا و له ده‌ستی دێت چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆژی و تیشکاوه‌ر به‌کار بهێنێت، بۆیه ده‌بێ وڵاتانی سەر بەو یه‌کێتییە خۆیان بۆ ئەگەری ڕوودانی هەرجۆرە هێرشێکی تیرۆریستی ئاماده بکه‌ن.




