"نرخی نه‌وت له کۆتایی ئه‌مساڵدا تا ٧٥ دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه"
__2016_03_30_h15m53s14__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ده‌زگای بانک و دارایی به‌ریتانیا، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی بۆ ٧٠ تا ٧٥ دۆلار کردووە له کۆتایی ئه‌مساڵدا.
سایتی بلومبێرگ بڵاویکرده‌وه، ده‌زگای بانک و دارایی به‌ریتانیا که ده‌زگایه‌کی دارایی جیهانییه، پێشبینی کردووە تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهاندا بۆ ٧٠ تا ٧٥ دۆلار بەرز بێتەوە.
شرۆڤه‌کارانی ئه‌م ده‌زگایه پێیان وایه، وڵاتانی ئه‌مریکا و چین پێکه‌وه ده‌توانن نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کاندا به‌رز بکه‌نه‌وه و به پێی چاودێریی هه‌ردوو وڵات، ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه له کۆتایی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت بگاته زۆر به‌رزتر له‌و نرخه‌ی ئێستای لە بازاڕەکانی فرۆشتنی نەوت و بە نزیکەی ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە بکرێت.




