٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ ببێتەوە.. پێویستە گەرەنتیی پاراستنی ژیانی پەرلەمانتاران بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان كۆ ببێتەوە، بەڵام پێویستە گەرەنتییەك بۆ پاراستنی ژیانی پەرلەمانتاران هەبێت و، ناكرێت بەو شێوەیە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ ببێتەوە.

(سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری داوە كە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنەكە كۆ ببێتەوە و تێیدا دۆخی ئێستا و وڕووداوەكانی ئەم دواییە تاوتوو بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە ئەو كۆبوونەوەیە دەكرێت یاخود نا".

(سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەگەر ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت، پێویستە گەرەنتی بۆ پاراستنی ژیانی پەرلەمانتاران هەبێت و، حكوومەت ئەمنییەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بپارێزیت و شەقامەكان كۆنتڕۆڵ بكات، هەروەها ئەو كەسانەیش كە هێرشیان كردە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران دیارن و، پێویستە دادگایی بكرێن ،بۆیە ناكرێت هەر وا كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست پێ بكەنەوە و ڕووداوەكان پشتگوێ بخرێن.

باسی لەوەیش كرد كە "سەركردایەتیی كورد هەر بڕیارێك بدات، ئێمە پێیەوە پابەند دەبین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار