٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: نرخی نەوت ڕوو لە هەڵكشانە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆیتەرز-KDP.info- سەرچاوەیەك لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند، ئاڕاستەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوەیە.

(فاتیح بیرۆڵ) سەرۆكی ڕێكخراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە، دۆخی ئابووریی جیهان بەرەو باشتر دەڕوات و ئاڕاستەی نرخی نەوتیش بەرەو هەڵكشانە، بە شێوەیەك كە نیوەی دووەمی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو، نرخی نەوت هاوسەنگیی خۆی لە بازاڕدا ڕادەگرێت.

سەرۆكی ئاژانسەكە وێڕای ئاماژەدان بە كەمبوونەوەی ڕێژەی لە سەدا چل لە وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت لە دوو ساڵی ڕابردوودا، پێشبینی دەكات كە لە ساڵی داهاتوودا ئاستی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت لە جیهان بۆ 600 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار