٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واشنتۆن‌پۆست: ئۆباما دەبێ بڕیارێک لەبارەی عێراقەوە بدات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی نووسیویەتی، مادامەکینێ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاڵۆزییەکانی عێراقی پێ چارە ناکرێ، دەبێ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن‌پۆستی ئەمریکا لە بابەتێکدا نووسیویەتی، ئەگەر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو ئاڵۆزییەی ناوخۆی عێراقی پێ چارەس نەکرێ، دەبێ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

لە بابەتەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە دەکات و دەنووسێت: "عێراق حکوومەتی لێ نەماوە و، کەس بە کەس نییە." ھەر لەو بابەتەدا کە پێشبینیی جیابوونەوەی ھەرێمەکانی عێراق دەکات ڕای شارەزایان دێنێتەوە، کە پێییان وایە عێراق بەو شێوەیەی ئێستای ئەستەمە پێکەوە بمێنێتەوە.

محەمەد خەدیری کە بۆ ماوەی ساڵانی 2003-2009 لەگەڵ باڵیۆز و فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کاری کردووە، دەڵێ: "پێویستە حکوومەتی ئەمریکا زیاتر بیر لە چارەسەری دابەشبوونی ھەرێمایەتی بکاتەوە بۆ عێراق نەک حکوومەتی ناوەندانی (مەرکەزییەت)." داواش دەکات حکوومەتی ئۆباما لەگەڵ سەرکردەکانی کورد و سوننە و شیعە بە جیا گفتوگۆ بکات و پێداگرێ لەسەر ئەوەی "بە بڕیارێکی زۆر ڕژد نەبێ، دۆخەکە چارە ناکرێ.

جێی باسە، خەدیری پاریش داوای دابەشبوونی عێراقی کردبوو لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وڵات.
هەر سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی لە عێراق، سیاسەتوانێکی ئەمریکایی دەڵێ حکوومەت لە بەغدا ئیفلیج بووە و وڵات بەو شێوەیە بەڕێوە نابرێت. ئیما سکای، شارەزای ئەمریکایی و ڕاوێژکاری پێشووی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەڵێ "عێراق بەو شێوەیە بەڕێوە ناچێت". ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەو یاریکەرانەی لە دەرەوەی دەوڵەتدان، لە دەوڵەت بەھێزترن، هەربۆیە، حکوومەتی بەغدا ئاوەها ئیفلیج و گەندەڵە."
 

هەواڵی پەیوەندیدار