یوێن و ئه‌مه‌ریكا باره‌گاكانیان داخستن.. خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی دیكه‌ی موقته‌دا سه‌درن

به‌غدا-KDP.info- هێزێكی تایبه‌تی (موقته‌دا سه‌در) خۆپیشانده‌ره‌ی هه‌واداری، جیا له‌وه‌ی چوونه نێو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، (3:15 خوله‌ك)، ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایشیان گرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگرییه‌ك له هه‌ڵهاتنی به‌رپرسان.
دوێنی هه‌ینی، (موقتەدا سەدر) رایگەیاند، كە بە هۆی هەندێ گومانلێكراوەوە كۆتاییان بە پەناگیرییەكەی بەرلەمانتارانی ئەحرار هێنا. ئەمڕۆیش خۆپیشاندەرانی سەر بەو رەوته چوونە ناو ناوچەی سەوز و باڵاخانەی پەرلەمانی عێراقەوە و، تا ئێستایش ئابڵۆقەی فەرمانبەرەكانیشیان داوە و ناهێڵن بچنە دەرەوە.
خۆپێشانده‌ران له په‌یامیداندا بۆ رابه‌ره‌كه‌یان كه (موقته‌دا سه‌در)ه، ده‌ڵێن، ئێمه وگێڕایه‌ڵتین و هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان چوونه نێو په‌رله‌مان و ناوچی سه‌وزه و، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی جه‌نابتانین.
به هۆی ئه‌م ڕووداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌وه، باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داخران.




