دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونی عەبادی بەڕێوە دەچێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و سەرۆكوەزیرانیش بۆ تەواوكردنی ناوی وەزیرەكان، ئامادە دەبێت.
(د. ئەشواق جاف)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە سەعات (11)ـی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و لە بەرنامەی كاریشدا هاتووە، سەرەتا دەنگدان دەبێت بۆ ئەوەی ناوچەی "بێجی"ـیش وەكو شوێنێكی وێرانكراو بناسێنرێت و دواتریش ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران دەبێت لەبارەی بابەتی گۆڕانكاریی وەزاریی حكوومەت و، هەروەها سێ پڕۆژەیاسایش خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "وەكو كورد تا ئێستا بڕیارمان نەداوە وەزیرە كوردەكان بگۆڕدرێن".
نەشوان بەرزنجی




