٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كابینەی نوێ پەسەند نەكرێت، خۆپیشاندەران دەچنە ناوچەی سەوزەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، رەوتی سەدر ئەمڕۆ دوامۆڵەتی داوەتە حكوومەت و، گەر ئەمڕۆ كابینەی خۆی پێشكەش نەكات و پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدات، خۆپیشاندەران دەچنە ناوچەی سەوزەوە.

(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكوراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق بێتە پەرلەمان و كابینەی خۆی پێشكەش بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا نەهاتووە و كۆبوونەوەی پەرلەمانیش دەستی پێ نەكردووە، هەروەها دیاریش نییە نیسابی یاسایی تەواو دەبێت یاخود نا".

(سلێڤانەیی)گوتیشی: "رەوتی سەدر دوامۆڵەتی داوەتە حكوومەت و، گەر ئەمڕۆ كابینەی خۆی پێشكەش نەكات و پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدات، خۆپیشاندەران دەچنە ناوچەی سەوزەوە.

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەیش كرد: "ئێمەی كورد دەنگ بە كابینەی نوێ دەدەین ئەگەر وەزیرەكانمان لە شوێنی خۆیان بمێنین، بە پێچەوانەیشەوە ئەگەر بگۆڕێن، دەنگی پێ نادەین، چونكە تەنیا ئێمە مافی ئەوەمان هەیە بڕیار لەبارەی وەزیرەكانی خۆمانەوە بدەین".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار