٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆزیف دەنفۆرد: ھەڕەشەی داعش لەسەر عێراق نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ھەڕەشەی داعشمان لەسەر عێراق نەھێشتووە و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەین بۆ زیاتر شكستپێخواردنی داعش".

(جەنەڕاڵ جۆسیف دەنفۆرد) سوپاسالاری ئەمریكا، لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانان سەركەوتنیان لەشەڕی دژی داعش بەدەستھێناوە و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەن بۆ زیاتر شكستپێخواردنی داعش.

هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاند، ھەڕەشەی داعشیان لەسەر عێراق نەھێشتووە و توانای داعشیان زۆر كەمكردووەتەوە. گوتیشی ناردنی ھێزی ئەمریكا بۆ سوریا، ئۆپەراسیۆنیە سەربازییەكانیان لە وڵاتەكە بەھێزتر و باشتر دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار