٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەریتانیا و فەڕەنسا، هێزێكی تایبەتی هاوبەش پێك دەهێنن

سەرچاوە: KDP.info

فەڕەنسا-KDP.info- ڕۆژنامەی "لو پوانت"ـی فەڕەنسا، ئاشكرای كردووە كە، هەردوو وڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسا، لە گفتوگۆدان بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبەشی دەستێوەردانی خێرا.

ڕۆژنامەكە لە زمانی سەرچاوەیەكی سەربازیی فەڕەنسایی باڵاوە ئاشكرای كرد، گفتوگۆكان لەسەر ئەم پرسە گەییشتوونەتە ئاستێكی پێشكەوتوو و بەم زووانە بڕیار لەسەر پێكهێنانی ئەو هێزە دەدرێت كە بە سەركردایەتیی هاوبەشی هەردوو وڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسا دەبێت و ئەو هێزە لە هەر ناوچەیەكی جیهان پێویست بكات، بە پەلە دەستبەكار دەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان و پاراستنی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار