له گوندی 'عه‌بادات'ـی کەرکووکدا 13 گومان‌لێکراو ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك-KDP.info- پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌دا توانیویانه له سنووری شارەدێی تازه‌ی شاری كه‌ركووكدا چەند داواكراوێک بگرن.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كان و بنكه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌دا سەعات پێنجی ئەم به‌ره‌به‌یانییەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 13 داواكراو و گومانلێکراوی ده‌ستگیر كرد."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و ده‌ستگیركراوانەمان له گوندی عه‌باداتی سه‌ر به شارەدێی تازه‌دا ده‌ستگیر كرد؛ دەستگیرکراوەکان خه‌ڵكی پارێزگاكانی تری عێراقیشیان تێدا هه‌یه و، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك له‌و گونده‌دا نیشته‌جێ بووبوون."
نەشوان بەرزنجی




