کونسوڵی گشتی چین: پاڵپشتی گەلی کوردستان دەبین

هەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لەسەر داوەتێکی فەرمی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێک هاتبوو لە ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و، چەند ئەندامیکی ئەنجوومەنی سەرکرادایەتی و چەند ئەندامێکی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لقەکان کە ئەو ماوەیە سەردانی وڵاتی چینیان کردبوو، ئامادەی نیوەڕۆخوانێک بوون؛ لە میانەی ئەو دانیشتنەدا سەرکونسوڵی چین (تان بنکلین) خۆشحاڵی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای خواست پەیوەندییەکان پتەوتر بێت و بەرەوپێش بچێت.
كونسوڵی چین پشتگیری خۆی بۆ گەلی کوردستان دووپات کردووە؛ 'ڕێبوار یەڵدا'یش سوپاسی کونسوڵی چینی کرد و، باسی ڕۆڵە گرنگەکەی وڵاتی چین کرد و، هیوای خواست پەیوەندییەکان بەهێزتر بێت و، ئاڵوگۆری بەردەوامی نێوان شاندی هەردوو لای خواست.
لە میانەی ئەو دیدارە چەندین بابەتی پەیوەندیدار لەسەر پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو لا ڕاوبۆچوونی لەسەر ئاڵوگۆڕ کرا.




