دژەتیرۆر، سەرکردەیەکی سەربازیی داعشیان لە مووسڵ کوشت

مووسڵ-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزەکانی دژه تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مەریكا ئەمڕۆ لە پرۆسەیەکی تایبەتدا گه‌وره سەرکردەی داعش، سەلمان عەبد شبیب ئەلجبورییان کوشت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری لە راگەیەندراوێکدا گوتی: له پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی و چاودێریكردن توانرا ئه‌مڕۆ 18/4/2016 له پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مەریکا له رێگەی دابه‌زین به هێلیكۆپته‌ر له نزیك ناوچەی حەمام عەلیل له باشووری شاری مووسڵ و له نێو ناوچەی بندەستی داعش "گه‌وره سەرکردەی داعش، سەلمان عەبد شبیب ئەلجبوریی ناسراو به ئەبو سەیف و دوو له یاریده‌ره‌كانی بكوژرێن".
بەپێی دژە تیرۆر ئەبو سەیف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی جه‌نگیی رێکخراوی داعش بووە و پێشتر ئه‌میری گشتیی سه‌ربازیی ویلایه‌تی باشووری مووسڵ بووه و سه‌رپه‌رشتیی هێرشه‌كانی داعشی كردووه له سنووری باشووری مووسڵ و مه‌خموور.




