٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمە‌رگە، گوندێكی لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ناوەران رایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە لەو میحوەرە، گوندێكیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردووەتەوە.

(سەربەست تروانشی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران توانییان گوندی "باریمە" لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و تیرۆریستانیش نەیانتوانی بەرگری بكەن".

لەبارەی پێشڕەویی پێشمەرگە و زیانەكانی تیرۆریستانیش، (تروانشی) گوتی: "پێشڕەوییەكەی هێزەكانی پێشمەرگە وەستاوە و، زیانەكانی تیرۆریستانی داعشیش تا ئێستا نەزانراون".

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار