دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواخرا

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌ینێت، دانیشتنى ئه‌مرۆ دواخرا بۆ سبه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایى.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی گوتى: "ئاگادار كراویینه‌ته‌وه كه دانیشتنى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه بڕیار بوو ئه‌نجام بدرێت دواخرا بۆ سبه‌ى سێشه‌ممه.
(سلیڤانه‌یى) گوتیشى: "هۆكارى دواخستنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا لایه‌نه سیاسیه‌كان زیاتر بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایى و هه‌موولایه‌نه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مانیشه‌وه به‌شدارى ئه‌و دانیشتنه بكه‌ن، ئینجا چه‌ند رایه‌ك هه‌یه كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى وه‌كو په‌ڕله‌مانتار به‌شدار بن و په‌ڕله‌مانتارێكى بێلایه‌ن دانیشتنه‌كه به‌رێوه ببات .
نەشوان بەرزنجی




