٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەوزا سیاسییەکەی بەغدا، زیاتر پەرە بستێنێ، سوپاکەی ئینشقاق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیەکی دیاری هێزەکانی پێشمەرگە باوەڕی وایە، ئەو فەوزا سیاسییەی لە بەغدا دروست بووە، ئەگەر زیاتر پەرە بستێنێت، سوپای عێراق ئینشقاق بكات و ئەوکات هەر هێزە و خەمی ناوچەكەی خۆی دەبێت.

(جەمال كارەسووڵ مۆرتكە)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دۆخی سیاسیی عێراق تەواو ئاڵۆز بووە و، هەندێك پێشبینی و ئەگەری خراپ لەسەر عێراق دەگوترێت، بۆیە ئەگەر سوپای عێراق لە ڕووی مەبدەئی و نەتەوەیییەوە بناغەی بۆ دروست كرابێت، نابێت ئەو هەڵكشان و داكشانە خراپەی سیاسەتی عێراق كاریگەری لەسەر دروست بكات".

(مۆرتكە) گوتیشی: "بەداخەوە بونیادنانەوەی سوپای عێراق لەسەر بنەمای تایفەگەری و كاریگەریی كەسی دانراوە، بۆیە ئەو فەوزا سیاسییەی لە بەغدا دروست بووە، ئەگەر زیاتر پەرە بستێنێت، ئەوا پێشبینی دەكەم سوپای عێراق ئینشقاق بكات و پارچە پارچە بێت، ئەو كاتە هەر هێزە و خەمی ناوچەكەی خۆی دەبێت كە دواجار هەموو لایەنەكان تێیدا زەرەرمەند دەبن".

دەشڵێت، زۆر گرینگە بە زوویی مووسڵ ئازاد بكرێتەوە، چونكە بە دواكەوتنی ئازادكردنەوەی شارەكە، دەرفەت دەدرێتە داعش بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان رێك بخەنەوە.

كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار