٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەر كابینەی نوێ پەسەند نەكرێت، دۆخی بەغدا ئاڵۆزتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لێدوانەكەی رێبەری رەوتی سەدر، كاریگەریی زۆری هەبووە، لەبەر ئەوەی لە دوێنێوە دەرگای ناوچەی سەوز داخراوە و خۆپیشاندەران رژاونەتە سەرشەقام، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە سبەی پەرلەمان كۆ ببێتەوە و كابینەی نوێ پێشكەش بكرێت و پەسەند بكرێت، ئەگەر نا دۆخەكە زۆر ئاڵۆز دەبێت.

(ئەردەلان نوورەدین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،لە دوای ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی ٤٨سەعاتی دا بە حكوومەت، لە دوێنێوە دەرگای ناوچەی سەوز  داخراوە و خۆپیشاندەران رژاونەتە سەرشەقامەكان، بۆیە ئەگەر تا سبەی كێشەكە چارە نەكرێت، رەنگە دۆخەكە خراپتر بێت.

(نوورەدین) گوتیشی، چاوەڕێ دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا سەرۆكوەزیران ئامادە بێت و كابینەی نوێ پێشكەش بكات، چونكە پەرلەمانی نوێ شكستی هێناوە و لە كۆبوونەوەی رابردوویشدا نیسابیان تەواو نەبووە، بۆیە پەرلەمانی پێشوو دەگەڕێتەوە سەر كار.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار