٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەكەكە، بەزۆر منداڵانی ئێزدی ملكەچی خوێندن لە قوتابخانەكانیدا دەكات"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، پەكەكە لەسەر چیای شنگال 4 قوتابخانەی كردوونەتەوە و بە زۆر منداڵانی ئێزدی لەو قوتابخانانە هێشتووەتەوە و لێ ناگەڕێن ڕوو لە قوتابخانەكانی دیكە بكەن، لە كاتێكدا ئەگەر ئەو منداڵانە 10 ساڵیش لەو قوتابخانانە بخوێنن و بڕوانامە بە دەست بهێنن، نە حكوومەتی هەرێم، نە حكوومەتی عێراق ددان بە بڕوانامەكانیاندا نانێت.

(حوسێن خدر)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە لەسەر چیای شنگال و دەوروبەری 4 قوتابخانەی كردوونەتەوە و ئەو قوتابخانانەش هیچ مەرجێكی تەندروستییان تێدا نییە تێیاندا تەنیا نزیكەی 100 قوتابی دەخوێنن، ئەوانەیش هەموو بەزۆر بۆ ئەو قوتابخانانە ڕاكێشراون، یان منداڵی ئەو كەسانەن كە لەو لایەنەوە نزیكن، هەموو ئەو وانانەی لەو قوتابخانانەش دەگوترێنەوە، گرێ دراون بەو لایەنەوە، بۆیە ئەگەر ئەو منداڵانە 10 ساڵیش لەو قوتابخانانە بخوێنن و بڕوانامە بە دەست بهێنن، نە حكوومەتی هەرێم، نە حكوومەتی عێراق ددان بە بڕوانامەكانیاندا نانێت".

(خدر) گوتیشی: "زۆر جار داوامان لە دایك و باوكی ئەو منداڵانە كردووە كە چیدیكە منداڵانی خۆیان ڕەوانەی ئەو قوتابخانانە نەكەن، بۆ ئەوەی ماندووبوونیان بە فیڕۆ نەچێت، زۆرێك لەو منداڵانە گەڕاونەتەوە لای ئێمە و ئێستا لەو قوتابخانانەی كردووماننەتەوە درێژە بە خوێندن دەدەن، بەڵام تا ئێستا هەندێك منداڵ هەر لای ئەوان دەخوێنن و پەكەكە بە زۆر ئەوانی لەو قوتابخانانە هێشتووەتەوە".

       

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار