دەزگای بارزانی، جلوبەرگی بەسەر 850 خێزاندا دابەش كرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای فامیلی مۆڵ، جلوبەرگیان بەسەر 850 خێزانی ئاوارەی كەمپی بەحركەدا دابەش كرد.
رۆژی 16/4/2016، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای فامیلی مۆڵ لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەحركە لە سنووری پارێزگای هەولێر، جلوبەرگی نوێیان بەسەر 850 خێزانی ئاوارەی شەبەك و خوارووی عێراقدا دابەش كرد.
لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی هاوكاریكردنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دارەشەكران كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، لە هەڵمەتێكدا هەستان بە دابەشكردنی پێداویستیی خاوێنكردنەوە بەسەر 16 هاووڵاتی خاوەنپێداویستیی تایبەتدا.




