٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەیامی واشنتن بۆ عێراقییەکان: هێزەکانمان هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دەپارێزن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  هاوکات لەگەڵ گرژتربوونی ململانێ سیاسییەکان لە عێراقدا، جەنەڕاڵ (جۆزێف ڤۆتێل) فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا، پەیامێکی گرینگی داوە بە سەرکردەکانی عێراق و پێیڕاگەیاندوون، هێزەکانی ئەمەریکا کە لە نزیک عێراق جێگیرن، ئەرکی پاراستنی هێڵی سوور لە ئەستۆ دەگرن بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەشەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەگەلێکی عێراقەوە کە داویانە بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەوەتەی وەزیری دەرەوە(جۆن کیری) سەردانی عێراقی کردووە، هەڵوێستی ئەمەریکا ڕوونە و، جەختی لە بنەما نەگۆڕەکانی سیاسەت و ستراتیژی ئەمەریکا کردووەتەوە، هەروەها نێردەی تایبەتی (سەرۆک ئۆباما)یش بۆ هەمان مەبەست هاتووەتە عێراق و، لە دیداریدا لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکاندا زۆر بە ڕوونی ئەمەی دووپات کردووەتەوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار