٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندەكەی هەرێم زۆرترین حزبی سیاسیی تێدایە.. راشكاوانە لەگەڵ بەغدا قسە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە بەم زووانە ئەو شاندەی لە كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا بڕیاریان لەسەر داوە، سەردانی  بەغدا بكات.

(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە بەم زووانە شاندێكی باڵا كە زۆرترین لایەنی سیاسی تێیدا بەشدار دەبن، سەردانی بەغدا بكەن و، بە شێوەیەكی راشكاوانە هەموو شتەكان لەگەڵ بەغدا باس دەكرێت، كە پێكهاتەی شاندەكەیش لە ئاستی نەتەوەیی و سیاسیدا دەبێت بۆ ئەوەی كۆمەڵێك پرسی سیاسی و بابەتی نەتەوەیی لەگەڵ بەغدا باس بكرێت، بڕیاریشە ئەم شاندە لەگەڵ هێزە سیاسییە عێراقییەكان كۆبوونەوە بكات".

(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "بەداخەوە عەقڵییەتی بەغدا جۆرێك لە نەگۆڕانی پێوە دیارە لەسەر مافە دەستووری و یاساییەكان و، بەردەوامن لە پێشێلكردنی مافە دەستووری و یاساییەكان، بۆیە گرینگە كورد دواپەیامی خۆی بگەیەنێتە حكوومەتی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەكان".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت، دۆخی عێراق ئاڵۆز بووە و كوردیش نایەوێت ببێتە لایەنێك لە كێشەكان، چونكە لەناو ماڵی شیعەدا ئاگرێكی بەهێز هەیە و سوننەكانیش بوونەتە چەندین بەرە كە نازانرێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار