٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەیانەوێ دووشەممە کێشەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارانی مانگرتوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا شکستیان ھێنا، بۆیە ڕەنگە ڕۆژی دووشەممە جارێکی دیکە ھەوڵی چارەکردنی کێشەکە بدەن.

حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی مانگرتوو چوونە ھۆڵی کۆبوونەوە، بەڵام لەبەر ئەوە هەر ١٣٢ کەس بوون، نیسابی یاسایییان پێ پڕ نەکرایەوە و، کۆبوونەوەکەیان خستە ڕۆژی دووشەممە."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پەرلەمانتارەکانی دیکەش پێیان داگرتووە دەستەی سەرۆکایەتی وەکو خۆی بمێنێتەوە و، نەگۆڕێت؛ بەڵام ئەوان کۆبوونەوەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست. ھەروەھا گوتی، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە دەنگدان بکرێت کە دەستەی سەرۆکایەتی لە شوێنی خۆیان بمینێن یاخود لابدرێن؛ دیارە پەرلەمانتارانی مانگرتوو باس لەوە دەکەن پێویستە ئەوانەی لادراون، وەکو پەرلەمانتار ئامادە بن ئەگەرنا ڕێگە نادەن ببنە دەستەی سەرۆکایەتی.

(سلێڤانەیی) باسی لەوەش کرد، تاوەکو ئێستا کێشەکە چارەنەکراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە. ئەوەشی خستە ڕوو، ھەڵوێستی کورد ئەوەیە نەبێتە بەشێک لەو کێشانە، بەڵام لادانی دەستەی سەرۆکایەتییشی پێ باش نییە.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار