ئەگەر چارەیەک نەدۆزرێتەوە، سبەی دوو دانیشتن بهڕێوه دهبرێن

بەغدا-KDP.info- پئهندامێكی ئهنجوومهنی ونێنران دهڵێ، ئەگەر تا سبەی چارەیەک نەدۆزرێتەوە، ئەگەری ئەوە ھەیە دوو کۆبوونەوە ئەنجام بدرێن، کە ئەمەش گرفتێکی گەورە دروست دەکات.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د.عەرەفات کەرەم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمشەو چەند فراکسیۆنێک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان (سەلیم جبوری) کۆبوونەوە، کە سبەی چیی بکرێت بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و، ئێمەش وەکو کورد لەگەڵ لادانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نین، ههڵبهت ئێمە لیسته كوردستانییهكان لەمبارەیەوە یهكههڵوێستین.
(د.عەرەفات کەرەم) كه لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانه، گوتیشی، ئێمە لە بەردەم دوو بژاردهداین، یەکەم ھەموو فراکسیۆنەکان بگەنە رێککەوتێنک کە پەرلەمان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران و دەستەی سەرۆکایەتی لە شوێنی خۆیان بمنێ و پەرلەمان بەرێوە ببەن، چونکە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ھەرێمی ھاتوونەتە سەر خەت و، جگە لەوەش کورد و کۆمەڵێک فراکسیۆنی دیکە، لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا نین.
بژاردهی دووەم ئهوهیه كه، ئەگەر نەگەیشتنە رێککەوتن، پێویستە دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دانیشتنەی بۆ لەکارلادانی دەستەی سەرۆکایەتیی تەواو بووە یاخود نا، چونکە ئەوان باس لەوە دەکەن 174پەرلەمانتار ئامادە بوونە و راگەیاندنی پەرلەمانیش باس لەوە دەکات 131پەرلەمانتار بوونە، کە ئەمەش نیسابی یاسایی تەواو نەکردووە و، پێویستە 165پەرلەمانتار بێت، بۆیە ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیاری دا، ئەوکات دەستەی سەرۆکایەتی لە شوێنی خۆیان دەمیننهوه.
باسی لەوەش کرد، ئەگەر ھیچ چارەیەک نەکرێت، دوو دانیشتن دەکرێن، ئەمەش وڵات بەرەو گرفتێکی گەورە دەبات، راستی ئێمهیش لەگەڵ ئەوەدا نین، چونکە پێمان وایه وڵات بەرەو قەیرانێکی گەروە دەبات.
بڵند ئیبراھیم




