پاره‌ى براوى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستیى مووسڵ گه‌رێندرایه‌وه

مووسڵ-KDP.info- جێگرى به‌رێوبه‌رى گشتیى ته‌ندروستیى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یێنێت، كه پاره‌ى دزراوى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستیى مووسڵ گه‌ڕێندرایه‌وه و خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ش ده‌ستگیر كرا، به‌م نزیكانه‌ش دابه‌شى ده‌كه‌ن.
(دكتۆر ئه‌حمه‌د نازم دووبه‌ردانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دواى دزینى پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستیى پارێزگاى مووسڵ، هیچ ریگایه‌كمان له به‌رده‌مدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆمان بده‌ی، كه له ئاواره‌ییداین و تاكه داهاتیشمان مووچه‌كه‌یه، بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌مان له به‌رده‌ست بوو كه داواى به په‌له سلفه‌یه‌ك بكه‌ین له رێگاى نووسراوێكى فه‌رمیى له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ر له دابینكردنى ئه‌و سلفه‌یه، له‌نێو شارى به‌غدا خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستیى پارێزگاى مووسڵى بردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاره‌كه‌ش گه‌ڕێندرایه‌وه.''
جێگرى به‌رێوبه‌رى گشتیى ته‌ندروستیى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەیشڵێت، "له ماوه‌یه‌كى نزیكدا دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیی ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌دا، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستیى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه له هه‌رێمى كوردستانن، دابه‌ش ده‌كرێ.
نه‌شوان به‌رزنجى




