یادی كیمیاییه‌كه‌ی خۆشناوه‌تی ده‌كرێته‌وه

رانیه-KDP.info- له شاره‌دێی بالیسان، سبه‌ینێ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه یادی كیمیابارانكردنی خۆشناوه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕژێمی به‌عسی رووخا‌و خه‌ڵكی سڤیلی شێخ وه‌سان و بالیسانی كردنه ئامانج، كه به‌و هۆیه‌وه 264 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له 400ی دیكه بریندار بوون.
(ساڵح ئه‌كره‌م) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بالیسان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''كیمیابارانكردنی خۆشناوه‌تی به چه‌ند قۆناغێك بوو، به‌ڵام یه‌كه‌مجار ڕۆژی 16/ 4/ 1987 ڕژێمی به‌عسی رووخا‌و له ڕێگه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كه‌وه شێخ وه‌سان و بالیسانی كیمیاباران كرد، كه به‌و هۆیه‌وه 264 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له 400 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون، هه‌ڵبه‌ت هێشتا هه‌ندێك له برینداره‌كان به ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها 57 كه‌سیش له سنووری بالیسان ئه‌نفالكران.''
گوتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌عات 3ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه و قایمقامیه‌تی شه‌قلاوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێی بالیسان، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌نفاله‌كان داده‌نێین، تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفالیش هه‌یه له ناوچه‌كه و رێزی لێ ده‌گرێت و، پاشان هه‌ندێك نه‌مام ده‌چێنرێن.
ئه‌وه‌شی گوت: له بالیسان یاده‌كه ده‌كرێته‌وه، كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش یاده‌كه نه‌كاته‌وه، ئێمه ده‌یكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕابگرین.
ڕابین شێروانی




