هاووڵاتیانی هەرێم: سەرۆک بارزانی ئاواتی چەند ساڵەی گەلی کورد بەدی دێنێ

هەولێر-KDP.info- هاووڵاتیانی كوردستان دهڵێن، (سەرۆک بارزانی) بەو دەستکەوتانەی بۆ گەلی کوردی پەیدا کردووە، هەم دواڕۆژی سیاسیی هەرێمی کوردستانی زامن کردووە، هەم ڕێگاکەی خۆش کردووە بۆ دامەزرانی دەوڵەتی کورد؛ ئیتر کورد چارەنووسی خۆی دیاری دهكات و، بە هیمەتی (سهرۆك بارزانی) ئاواتی چەند ساڵەی گەلی كورد دێتە دی.
(محهممهد ههسنانی) ڕۆژنامهنووس و چالاكی مهدهنی له پارێزگای ههولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرگیز نكۆڵی لەوە ناكرێت كە لە سای سیاسەتە حەكیمانە و دڵسۆزانەکەی (سەرۆك بارزانی)ـیەوە پێگەی كورد لە ناوچەکە و، لەوپەڕی دنیایشدا بەهێز ببێت؛ لە سای (بارزانی)ـیەوە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزایەک لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و، پێکەوە هەڵدەکەن؛ گیان و ماڵ و سامانی هەمووان لەم هەرێمی كوردستانەدا پارێزراوە. هەروابێتەوە کوردستان هەم شەڕی داعش دەکا و، هەم سەدانهەزار ئاوارەی خەڵکی شار و شارۆچكەكانی عێراق و باشوور و باكووری كوردستانیشی داڵدە داوە؛ جا ئەمانە هەرهەمووی لە سای (سەرۆك بارزانی)ـیەوە کراوە و، وڵاتانی زلهێزی جیهان بەمانەوە کوردیان زیاتر ناسیوە."
خهریكه خهونی لهمێژینهمان دێته دی
(ههسنانی) ڕاشیگهیاند: "بە هەواڵی میدیاکانی دنیا و، بە بابەتی ڕۆژنامە و گۆڤارانیشدا دیارە چ پێشوازییەکی بێوێنە لە (بارزانی) دەکرێ؛ پێشوازییەکی وا کە زۆر سەرۆك و سەربەرپرسی وڵاتان بە خەونیش نەیانینیوە. جا تۆزێ سەرنج بدەین جوانجوان دیارە لە سایەی ئەم سەركردەیەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، وڵاتانی جیهان زیاتر پشتی كورد و بە تایبەتی هەرێمی كوردستان دەگرن. دڵنیایشم وا خەریكە سەربەخۆیی و خەون و ئاواتی چەند ساڵەی گەلی كورد بەدی دێت."
(كاروان كهلاری) له شاری سلێمانییەوە، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت :"دوای ئازادکرانی عێراق، هەرێمی كوردستان كرانەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییشەوە؛ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و دنیادا بەستووە؛ جۆر و شێوازی پەیوەندییەكانیشی زۆر باش دیاری كراوە. جا گرینگ ئەوەیە ناوی كارەكتەر و ئەندازیاری ئەو پەیوەندییانە فەرامۆش نەکرێت؛ بەڵێ (سەرۆك بارزانی) توانیویەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکی هاوبەش و، ڕاگرتنی هاوسەنگی و، ڕێزگرتن لەیەكتر بناغەی پەیوەندییەكان دابنێت و شێوازی پەیوەندییەكان دیاری بكات."
ده ساڵ سهرۆكایهتی و دهستكهوتی زۆر
(كاروان كهلاری) ڕاشیگهیاند: "بە دڵنیاییەوە لێكەوتەی پەیوەندییەكان زۆرە و بۆ گەلی كوردستانیش ئێجگار پڕبایەخە؛ هەمووان دەزانین كە ئێستا هەرێمی كوردستان كۆنسووڵخانە و نوێنەرایەتیی زۆربەی وڵاتانی دنیای لێیە؛ لەوانە كۆنسووڵخانە و نوێنەرایەتیی پێنج وڵاتە گەورە و كاریگەر و بڕیاربەدەستەكەی دنیا؛ پاشانیش (سەرۆك بارزانی) توانیویەتی لۆبییەكی زۆرباش لە ئەمهریكا و وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا و تا ڕادەیەكی زۆرباش لە ئاسیایشدا دروست بكات، تا ئەو ئەندازەی كە كاریگەرییەکی زۆر باشیان هەبووە لەسەر بڕیار و تێڕوانین و مامەڵەی ئەو وڵاتانە بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان؛ بۆ نموونە لە ڕێگەی ئەو پەیوەندی و كۆنسووڵخانە و لۆبییانەوە توانیویەتی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری نەوت، لەوانە ئیكسۆنمۆبیلی ئەمهریكا و گازپرۆمی ڕووسیا و تۆتاڵی فەرەنسا و دەیان كۆمپانیای تری بواری نەوت بهێنێتە كوردستان و، بە تورکیادا نەوتی كوردستانیان پێ بنێرێتە بازاڕی نەوت. دیارە ئەگەر پەیوەندییەكی باشیشمان لەگەڵ توركیادا نەبووایە کارەکە سەری نەدەگرت. كە داعشیش بە چەكی دەستكەوتە و پێشكەوتەی دوو دەوڵەتەوە پەلاماری هەرێمی كوردستانی دا، بەڵام (سەرۆك بارزانی) توانیی گورجێ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانمان ڕازی بکا داعش بکوتن؛ خۆیشی لەگەڵ پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی کوردستاندا هێرشەکەیان ڕاگرت و، دوای خۆڕێكخستنەوە پاشەكشەیان پێ کردن. گومانی تێدانیە كە (سەرۆك بارزانی) ئەوسا و بە تایبەتی لە ماوەی ئەو دە ساڵ سەرۆكایەتیکردنەدا، دەستكەوتی زۆری بۆ کورد و کوردستان پەیدا کردووە؛ هەر ماوە سەربەخۆییەکەی كوردستان ڕابگەیێنێت؛ دیارە بۆ ئەوەیشیان هەوڵێکی زۆری داوە و دەیدا؛ هەلومەرجی ناوچەكە و یەكڕیزی و پێگەیشتوویی و تێگەیشتوویی هێزە سیاسییەكان و، زەوینەی نێودەوڵەتی و سەروەرییەكانی پێشمەرگەیش زەوینەکەی لەبار كردووە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەسەر دەستی (سەرۆك بارزانی) و، بە هاوكاریی دڵسۆزانی گەلەكەمان."
سهرۆك بارزانی نههیێشتووه كورد نائومێد بێ
(مهسعوود ئهتروشی) له شاری دهۆكەوە بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ههموو كوردپهروهرێك دهزانێت (سهرۆك بارزانی) تهواوی ژیانی خۆی لهپێناو دابینكردنی ژیانێكی ئارام و سهقامگیر بۆ میللهتی كورد تهرخان كردووه؛ نهیهێشتووه كورد نائومێد بێت، وا ههموومان دهبینین پێشمهرگه قارهمانهكانمان به شانازییهوه به سهرۆكایهتیی (سهرۆك بارزانی) له بهرانبهر گهورهترین دژمنی مرۆڤایهتی واتە تیرۆریستانی داعشدا له شهڕدایه؛ جا هەقە ئێمهی كورد و تهواوی جیهانیش سپاسی (سهرۆك بارزانی) بكهین."
نهشوان بهرزنجی




