پیلان ههبوو شهڕهكهی پهرلهمان به پارتی و كورد بكهن

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت، پارتی هەستی کرد پیلانێک هەیە بۆیە نەچووە ناو کۆبوونەوەوه و، داوایشیان کردووه کورد نەبێت به بەشێک لەو پیلانە.
(سیروان سیرینی) ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئەوەی ئەو ڕۆژە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، پەیوەندی بە کوردەوە نەبوو، شەڕەکەش لە ئەنجامی هەڵە و نەزانینی پەرلەمانتارە کوردەکانەوە بوو، خۆ ئێمه پێشووتر ئاگادارمان کردبوونەوە لەوەی پیلانێک هەیە نابێت بچنە ژوورەوە".
ئهو پهرلهمانتاره ئاشكرایشی كرد: "پیلانێک لە دژی پارتی و (سەرۆک بارزانی) هەبوو، بەس پووچەڵمان کردەوە. (محەممەد حەلبووس) كه پەرلەمانتاری سوننەیه بە پەرلەمانتارێکی پارتی گوتووە، ئێستا دەچم هەندێک قسه لەسەر (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم، کاتێکیش پرسیاریان لێی کردووە کە بۆچی ئەو کارە دەکات؟ گوتوویەتی: هەر دوو قسە دەکەم کە جەماعەتی پارتی دیموکراتیی کوردستان قەبووڵی ناکەن و دواتر دهیکهن به شەڕ، ئیتر کۆبوونەوەکە تێک دەچێت.''
گوتیشی: "هەندێک لایەن دەیانەویست شەڕەکە بە کورد و پارتی بکەن.''
کارزان سەباح هەورامی




