فراكسیۆنى زه‌رد: ستۆپه‌كه‌ی په‌رله‌مان، له‌به‌رده‌م ئه‌جێندای فه‌خره‌دین قادر و هاوكارانی زه‌روره‌ت بوو

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: خێرمان به (فه‌خره‌ددین قادر) كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سكرتێری په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر نا به شه‌ش كورسیی حیزبه‌كه‌ی، له خه‌ونیشدا ئه‌و پوسته‌ی نه‌ده‌بینی.
(فه‌خره‌ددین قادر) له دیمایه‌نیه‌كیدا مامەڵەكردنی یاساییانەی فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تردا ده‌هێنێته به‌ر باس و، قووڵبوونەوەی نەفەسی حزبی لای په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنی زه‌رد به هۆكارێك له به‌و ده‌رده‌بردنی په‌رله‌مان په‌رله‌مان ناو ده‌بات، (د. محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین)، پێوه‌ست به‌م پرسه بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: خۆی خێرێكمان له‌گه‌ڵ (فه‌خره‌ددین قادر)دا كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سكرتێری په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر نا به شه‌ش كورسیی حیزبه‌كه‌ی، له خه‌ونیشدا ئه‌و پۆسته‌ی نه‌ده‌بینی.
(د. محه‌مه‌د عه‌لى) ده‌ڵێ: له راستیدا ئه‌وه (فه‌خره‌ددین قادر) بوو زیاتر له‌وه‌ی كه كاری سكرتێری په‌رله‌مان بكات، وه‌كو په‌یامنێرێكی كه‌ناڵه‌كانی میدیایی ده‌رده‌كه‌وت؛ ئێستایش نایه‌وێت واز بێنێت. له كاتێكدا كه هێشتا ته‌واوی مووچه و نه‌سرییه‌كه‌ی وه‌كو سكرتێری په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت، كه‌چی ته‌نیا ئه‌و یه‌ك رۆژه‌ی كه مووچه و نه‌سریه دابه‌ش ده‌كرێ، دێ بۆ ده‌وام.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی (فه‌رخره‌دین قادر)، كه گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی به ناڕه‌وا و نادروست وه‌سفی كرد، ڕووی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌وان به‌شێكی دی له په‌رله‌مانتارانی خوولی چواره‌می په‌رله‌مان ده‌كا و ده‌ڵێ، ئه‌وان به نه‌فه‌سی پۆپۆلیستی و خۆده‌رخستن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك كاریان ده‌كرد، ئاخر دانانی 'ستۆپ'ێك بۆ ئه‌وانه زه‌روره‌تێكی به په‌له بوو.
گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه: "فراكسیۆنی پارتی دیمۆكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای تێكده‌رانه و، له لایه‌ن كه‌سانێكی وه‌كو ئه‌وانه‌وه ده‌دران، پووچه‌ڵ كردووه و، ئێستایش كه پلانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت، ده‌نگه ده‌نگ ده‌كه‌ن.''
نەشوان بەرزنجی




