٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: تیرۆریستان مەگەر خەون بە کەرکوکەوە ببینن ئەگینا چاویان پێ ناکەوێ

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- (حوسێن یەزدانپەنا) دەڵێ، ئێستا ھیچ مەترسییەکی داعش لەسەر کەرکووک نەماوە؛ پێشمەرگە لە پارەوە وای بە داعش کردووە، هەر مەگەر خەون بە کەرکووکەوە ببینن.

 

فەرماندەی ھێزەکانی پارتیی ئازادی کوردستان (حوسێن یەزدانپەنا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بەردەوام لە جموجۆڵ و پلانداناندان، بەڵام دەرەقەتی ھێزی پێشمەرگە نایەن؛ لە پارەوە باڵانسی ھێز گۆڕاوە و، پێشمەرگە سەر کەوتووە؛ دیارە داعش بەردەوام ھێرش دەکا و، خۆیان لە پێشمەرگە نزیدەکەنەوە بەڵام ھێزی پێشمەرگە ڕێگەی نەداوە بێنە پێشەوە و، ھەمیشە تێکی شکاندوون."

 

(حوسێن یەزدانپەنا) گوتیشی، لە پار مانگی سێوە هێزی پێشمەرگە وەها داعشیان لە دەڤەری کەرکووک ڕاو ناوە، مەگەر بە خەون ئەگین تازە چاویان بەو دەڤەرە ناکەوێتەوە. جا با خەڵکی کەرکووک و شارۆچکەی دوبزیش دڵنیا بن کە تازە داعش پێی ناکرێ لەو دەڤەرە نزیک ببێتەوە.

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار