٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق دوو سەرۆکی ھەیە!

سەرچاوە: KDP.info



بەغدا-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتی لەکار لادران و سەرۆکێکی نوێ دیاری کرا؛ دەستەی پێشوویش خۆیان بە شەرعی دەزانن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ئەوانەی مانیان گرتبوو، کە دیتیان سەرۆکی پەرلەمان نایەتە ناویان، سەرۆکێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژارد و، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیشیان لەکار خست و، ڕۆژی شەممە سەعات ١٠ی چێشتەنگاویشیان دیاری کردووە پەرلەمانتاران کۆ ببنەوە."

گوتیشی، سەرۆکی پەرلەمان و دوو جیگرەكەی، هەرسێانەکەیان کۆ بوونەتەوە و، دوایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتیان ئەو کارە ناقانوونییە و نادەستووری و، هەر خۆیان بە دەستەی شەرعی دەزانن؛ ئەم سێانەیش دەڵێن ڕۆژی شەممە سەعات ١٠ی چێشتەنگاو پەرلەمانتاران کۆ دەکەنەوە؛ جا بەو حاڵە بێ ئێستا پەرلەمان دوو سەرۆکی ھەیە.

(سلێڤانەیی)باسی لەوەش کرد، ئێمە وەکو کورد دەنگمان پێ نەدا و، تەنها چوار پەرلەمانتاری کورد بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد؛ ئەوە کێشەی ئێمەی کورد نییە و، تا ئێستا ھیچ ھەڵوێستێکمان نەبووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار