٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەیەک بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسایەکی پێوەست بە پەنابەران ساز درا

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ھەولێر کۆبوونەوەیەک بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک بۆ پەنابەران بەڕێوە دەچێت.

 

 سەرچاوەیەک لە کۆمسیاریای باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە لە ھەولێر کۆبوونەوەیەک بە ھاوکاریی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسایەک بۆ پەنابەران بەڕێوە دەچێت.

 

سەرچاوەکە وتیشی: "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ھەزاران پەنابەر بە ھۆی شەڕەوە ڕوویان لە عێراق کردووە بەشی زۆریان لە ھەرێمی کوردستانن، تا ئێستا عێراق یاسایەکی گونجاوی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەر ."

 

بە پێی سەرچاوەکەی (یو.ئێن.ئێچ.سی.ئاڕ) ماوەی دوو ڕۆژە لە ھەولێر گفتوگۆ دەکرێت بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە مافی پەنابەران لە عێراقدا، تا لەدواییدا دەزگا پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەندی بکەن و ببێت بە یاسا.

هەواڵی پەیوەندیدار