سوپای ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ 65 سەربازیدا دەکات

ئاژانسەکان-KDP.info- سوپای ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا لانیکەم 29 سەربازی ئەڵمانی چوونەتە سووریا و عێراق و گومان دەکرێت چووبنە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
بە پێی راپۆرتێکی(ماد) کە خزمەتگوزاریی ھەواڵگریی سەربازییە، ڕۆژنامەی جێرمەن تسایتەنگ بڵاویکردووەتەوە کە لە کاتی ئێستادا 65 سەربازی ئەڵمانی کە لە خزمەتدان، لەژێر لێکۆڵینەوەدان بەھۆی گومانی بوونی سۆزیان بۆ ئیسلامی سیاسی.
لە داھاتوودا، ئەڵمانیا بە نیازە ھەر کەسێک بچێتە ڕیزی سوپاوە، دەبێ تاقیکردنەوەی نەبوونی کردەوە و پەیوەندیی دژە دەستووری بۆ بکرێ، ئەمەش گۆڕینی یاسای پێویستە.




