ئاژانسێکی ئەمریکا، 41 ملیۆن دۆلار بۆ خۆراکی ئاوارەکان لە عێراق تەرخان دەکات

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی یوئێس ئەیدی ئەمریکا بڕی 41 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی خۆراکی ئاوارەکان لە عێراق تەرخان کرد.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەمریکا بڕی 41 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ دەستەبەرکردنی ھاوکاریی خۆراک بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار ئاوارەی عێراقی.
ئەم ھاوکارییەی حکوومەتی ئەمریکا، لە ڕێگەی ئۆفیسی خۆراک لە پێناو ئاشتی، سەر بە ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمریکاییەوە دەدرێت بە بەرنامەی خۆراکی جیهانی تا ھاوکاریی خۆراک بگەیەنێت بە خێزانە ئاوارەکان لە عێراق.
جین پێرس، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لە 2014 تا ئێستا ڕێکخراوەکە 88.6 ملیۆن دۆلاری بۆ خۆراکی ئاوارەکان خەرج کردووە.




