٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆکۆ حەرام 2000 ژن و منداڵ دەڕفێنێ

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو ژن و منداڵانە بڵاو کردەوەکە لەلایەن چەکدارانی بۆکۆحەرامەوە لە ئەفریقیا ڕفێنراون و فێری تیرۆر و خۆتەقاندنەوە دەکرێن.

 گۆڤارەکە بڵاوی کردەوە "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەو گرووپە تیرۆریستییە 2000 ژن و منداڵی ڕفاندووە و سەربازگەی ڕاھێنانی بۆ کردوونەتەوە." هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی فۆرن پۆلیسی، "تا ئێستا 105 ژن کردەوەی خۆکوژییان ئەنجام داوە، کە لەلایەن چەکدارانی بۆکۆحەرامەوە ڕاھێنراون".

 

هەواڵی پەیوەندیدار