٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامادەکاری بۆ دادگاییکردنی بەشار ئەسەد دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  دەیان تۆن بەڵگەنامە دژی بەشار ئەسەد، لە سووریا دەھێرێنە دەرەوە و ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردنی دەکرێت.

 ڕۆژنامەی زە دەیلی تلیگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، دەستەی لێکۆڵەرەوە نێودەوڵەتییەکان توانیویانە ، بەھێزترین بەڵگەنامەی تاوانباری لەسەر ئەسەد کۆبکەنەوە بە جۆرێک لە سەردەمی دادگای نۆرنبێرگەوە تائێستا بەڵگەنامەی بەهێزی وا نەبوو و ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردنی ئەسەد دەکرێت.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بەڵگەنامەکان زۆرن و تا ئێستا 600 ھەزار لاپەڕەی فەرمیی بەڵگەنامەیی لەسەر ڕژێمی ئەسەد لە سووریا،گەیشتووەتە دەرەوەی ئەو وڵاتە و 500 ھەزار لاپەڕەی دیکەش پارێزراون تا لە دەرفەتدا بگەیەنرێنە ئەوروپا.

هەواڵی پەیوەندیدار