٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتیی نابێتە بەشێک لەکێشە ناوخۆیەکانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لەئەنجومەنی نوێنەران ١٧٠ئیمزاکۆکراوەتەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق، بەڵام ئێمەوە کو فراکسیۆنی پارتیی نابینە بەشێک لەکێشە ناوخۆیەکانی فراکسیۆنە عێراقییەکان .

(رێناس جانۆ) پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"زەنگی دەست پێکردنی کۆبوونەوە لێیداوە، بەڵام تا ئێستا سەرۆکی پەرلەمان ئامادە نەبووە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکە دەست پێبکات.

(رێناس جانۆ) گوتیشی، پەرلەمانتاران ١٧٠ئیمزایان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق ھەڵوەشێنەوە، ئەوەی ھەیە کێشەکانی نێوان کوتلە سیاسییەکانی عێراقە، بەڵام ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتیی  نابینە بەشێک لەوکێشانە وھەوڵی چارەکردنی دەدەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار