٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"گەر دابەشكاریی نەتەوەیی و مەزهەبی نەمێنێت، كورد هەڵوێستی دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دانیشتنی پەرلەمان ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر رێژەی یاسایی تەواو بێت، ئەگەرنا دوا دەخرێت. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، كوتلە كوردییەكان بە گشتی واژۆیان نەكردووە كە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و وەزیران بگۆڕدرێن.

(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت تا كێشەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی وەزیران تاوتوو بكرێت، ئەگەر ڕێژەی یاساییش تەواو بێـت، ئەوا دانیشتنەكە دەكرێت، ئەگەرنا دوا دەخرێت، ئێمەیش وەك كوتلە كوردییەكان واژۆمان نەكردووە سەرۆكایەتییەكان بگۆڕدرێن، بەڵام هەندێك كەس كە پێیان باشە (عەبادی) لەو پۆستە نەمێنێت، چونكە خزمەتی بە كورد نەكردووە، واژۆیان كردووە، ئەگەرنا وەك كورد بە گشتی هەمووی واژۆی نەكردووە."

(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "بۆ بابەتی چاكسازییەكەی (عەبادی)، هیچ هەڵوێستمان نابێت، چونكە ئەو دیسان كورسییەكانی كوردی مسۆگەر كردووە، بەڵام ئەگەر داوای ئاوارەكان سەر بگرێت، كە دەخوازن دابەشكاریی نەتەوەیی و مەزهەبی نەمێنێت، ئەو كاتە ئێمە هەڵوێستمان دەبێت."

 

فایزە پاڵانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار