سهرباری جهنگی دژ بهتیرۆر، بایهخی بارزانی به پێشخستنی زانست درێژهی ههیه

دهۆک-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێ، کردنەوەی زانکۆی ئەمهریکایی لە دھۆک ئەوەنیشان دەدات، کە (سەرۆک بارزانی) سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، ھەوڵ دەدات ھەرێمی کوردستان لە ڕووی زانستییەوە لە دواوە نەبێت و لە پێشکەوتن دابێت.
کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە دهۆک لەلایەن (سەرۆک بارزانی)یهوه، دەستکەوتێکی گەورەی مەعریفییە لەوکاتەی کە هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە تیرۆردایە، لەو کاتەیشدا (سەرۆک بارزانی) وێڕای ئەوەی کە وەک بەهێزترین سهركردهی جیهان بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر سەرکەوتنه یهك له دوا یهكهكانی نیشانی دونیا داوە، رێک لە بواری مەعریفیشدا نەیهێشتووە هەرێمی کوردستان بێ دەستکەوت بمێنێتهوه، ئەوەتا زانکۆی ئەمەریکایی لە دهۆک لەدایک بوو، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەی زانستییە بۆ پاشهڕۆژی گەلی کوردستان.
لەژێر رۆشنایی ئەم بۆچوونەدا، چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (د.ساڵح مەلاعومەر عیسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان، کە ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ گرووپەکانی تیرۆریستی داعش لە شەڕدایە، کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە دھۆک ئەوە نیشان دەدات کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و پارتیی دیموکراتی کوردستان، بایهخ بەوە دەدەن لە روانگای گەشەکردن و زانستەوە ھەرێمی کوردستان پێویستە لە دواوە نەبێت و، لە ھەمانکاتدا ھێزی پێشمەرگە بەرانبەر داعش نەک تەنھا لاواز نەبووە، بگرە بووهتە ھۆکاری ئەوەی زیاتر بەھێزتر بێت.
هەر وڵاتێک بکەوێتە دۆخی شەڕهوه، هەمیشە دۆخی شەڕ وا دەکات بۆشایی لە بواری پێشکەوتنیدا دروست بکات، بەڵام (سەرۆک بارزانی) لە پاڵ ئەو دەستکەوتە مەزنەی کە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بە دەستی هێناوە، لە ڕووی زانیستی و مەعریفیشەوە وایکردووە کە
ئەم بۆشایییە دروست نەبێ و، لە ڕووی پێشکەوتنی مەعریفی و زانستییەوە هەرێم رۆژ دوای رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بە دەست بێنێ، پێوەست بەم بۆچوونە، (د.ساڵح مەلاعومەر عیسا) دەڵێ، ئەم فەزایە نیشان دەدات ھەرێمی کوردستان دوژمنێکی زۆری ھەیە، بۆیە پێویستە گەنجەکانی ئێمە بە ھەموو ھێز و توانایەکەوە لە سەردەمی زانستدا، خۆیان بە مەعریفە پڕچەک بکرێن، بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی زانستیشەوە بتوانن پێش بکەون و بتوانن ڕووبەڕووی ھەموو ناحەزەکانیان ببنەوە لەئێستاو له پاشهڕۆژیشدا.
بڵند ئیبراھیم




